تورکیا حاڵەتێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمار کرد

تورکیا دووەم حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمار کرد

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی تەندروستی تورکیا بڵاویکردەوە، دووەم حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا تۆمار کرا.

ئاشکراشیکردووە، ئەو کەسە ڤایرۆسەکەی لە تووشبوی یەکەمی تورکیا وەرگرتووە و بووەتەوە هەڵگر.

فاهرەتین کۆجا، وەزیری تەندروستی تورکیا لە تویتێکدا دەڵێت، ئەو لە کەسانە بوو کە ئێمە خستمانە ژێر چاودێری دوای تۆمارکردن یەکەم حاڵەت و رێکاری پێویست گیراوەتەوە بەر.

دەشڵێت، پێکەوە و بە هاوکاری یەک، بەسەر کۆرۆنادا زاڵ دەبین.