ئه‌مه‌ریكا.. 50 حاڵه‌تی مردن به‌هۆی كۆرۆنا تۆماركراون
ژماره‌ی تووشبووان هه‌ڵكشا و له نیۆیۆركیش یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردن تۆماركرا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یان گیانیان له‌ده‌ستداوه، بوو به 50 حاڵه‌ت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، ژماره‌ی تووشبووانی پشتڕاستكراوه به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته، بۆ 2340 حاڵه‌ت به‌رزبووه‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردن به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه له ویلایه‌تی نیۆیۆرك تۆماركرا، به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، بوو به 50 حاڵه‌ت.
H.B