به‌ریتانیا.. 10 حاڵه‌تی نوێی مردن به‌هۆی كۆرۆنا تۆماركران
رێژه‌ی مردن بۆ دوو ئه‌وه‌نده به‌رز بووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی به‌ریتانیا 10 حاڵه‌تی نوێی مردنیان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یان راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش وا نیشان ده‌دات، به به‌راورد له‌گه‌ڵ دوێنێ، رێژه‌ی مردن به‌هۆی ئه‌و په‌تایه له‌و وڵاته، بۆ دوو ئه‌وه‌نده به‌رز بووه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كریس ویتی، گه‌وره‌ی پزیشكانی به‌ریتانیا گوتی: "به‌داخه‌وه مردنی 10 حاڵه‌تی نوێی مردن راده‌گه‌یه‌نم، كه پێشتر تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا پشتڕاست كرابووه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، حاڵه‌ته‌كه‌یان زۆر مه‌ترسیداربوو".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتانی ئه‌وروپا به‌خێرایی ته‌شه‌نه ده‌كات و زۆرترین قوربانیش له وڵاتی ئیتاڵیا تۆماركراون.
H.B