سلێمانی.. زیاتر لە 250 مۆڵەت له شۆفێران وەرگیرایه‌وە
سه‌رپێچی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستییان كردووه
K24- سلێمانی:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی رایگه‌یاند، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ وە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 250 موڵەت لەو شوفێرانە وەرگیراوه‌ته‌وە، کە سەرپچی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستیان کردوە و له ماڵه‌كانیان هاتوونەتە دەرەوە.
كاروان سدیق، گوته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانی دووپاتیكرده‌وه، هەر شوفیرێك کە ئەمڕۆ موڵەتی لێ وەرگیراوه‌ته‌وە، جارێکی دیكه و لە چوارچێوەی قەدەغەکردنی هاتوچۆ بێتەوە سەر شەقام، ئۆتۆمبێلەکەی دەستی بەسەردا دەگیرێت.
گوتیشی: دوای تێپەراندنی ئەم دۆخەش ئەو شۆفێرانەی بۆ وەرگرتنەوەی مۆڵەتەکانیان سەردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ دەکەن، جگە لەوەی سزای دارای دەدرێن دەنێردرێن بۆ هاتوچۆی ناو شار، بەمەبەستی هێنانی ئەستۆپاکی و هەر سزایەکی پێشتری لە سەر بێت، دەبێت بڕی ئەو سزایانە بدات بە سزا نوێیەکەشیەوە، ئەو کات مۆڵەتەکەی دەدرێتەوە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، شه‌وی رابردوو به مه‌به‌ستی رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و له چوارچێوه‌ی گرتنه‌به‌ری رێكاری توند بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له سه‌نته‌ری پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی راگه‌یه‌ندرا و هاتوچۆی نێوان سنووری پارێزگاكانی هه‌رێمیش قه‌ده‌غه كرا.
H.B