له سلێمانی رێكاری توندتر ده‌گیرێته‌به‌ر
هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت رووبه‌ڕووی سزا ده‌بێته‌وه
K24- سلێمانی:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، سبه‌ی رێكاری نوێ له سه‌نته‌ری ئه‌و شاره ده‌گیرێنه‌به‌ر و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت، رێوشوێنی تایبه‌ت له‌گه‌ڵیدا به‌كارده‌هێنن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی:
به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان و رێگری كردن له بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا له سلێمانی، هاوڵاتیانی به‌ڕێز ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه (2020-3-15) رێكاری نوێ له‌شاری سلێمانی ده‌گیرێته‌به‌ر و داواكارین هه‌مولایه‌ك پابه‌ندبن پێوه‌ی، به‌پێچه‌وانه‌وه ناچارین رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران بگرینه‌به‌ر.
1- كردنه‌وه‌ی دوكانی نانه‌واخانه و فڕنی سه‌مون و ماركێتی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌رمانخانه و دوكانی سه‌وزه و میوه.
2- دلیڤه‌ری و گواستنه‌وه‌ی سه‌وزه و میوه بۆ ماڵه‌كان رێگه‌پێدراوه.
3- هاتنه ده‌ره‌وه‌ی هاوڵاتیان به‌پیاده به‌مه‌به‌ستی كڕینی پێداویستی ته‌نها له سنووری گه‌ڕه‌كه‌كانی خۆیاندا ده‌بێت.
4- بۆ كڕینی پێداویستی مۆڵه‌تی شۆفێری و سه‌نه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل له هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت تا ده‌گه‌ڕیته‌وه.
5- ته‌نها رێگه به هاتوچۆكردنی فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاو، كاره‌با، ته‌ندروستی، شاره‌وانی و هێزه ئه‌منییه‌كان رێگه‌پێدراون.
6- گه‌یاندنی نه‌خۆش بۆ نه‌خۆشخانه‌كان رێگه‌پێدراوه.
له‌گه‌ڵ هیوای ته‌ندروستی و له‌شساخی بۆ هه‌موو لایه‌ك
پۆلیسی سلێمانی
H.B