نهێنی تووشبوونی زۆرترین خەڵكی ناوچەكانی بازنەی پانی 40 پلەی باكووری زەوی بە كۆرۆنا چییە

وەڵامی ئەم پرسیارە دراوەتەوە

K24- هەولێر:

دوای تێبینیكردنی ئەو ناوچانەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆرترین زیانیان بەركەوتووە، چالاكوانانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سەرنجیان داوەتە سەر ئەوەی كە زۆرترین ئەو وڵاتانەی پەتاكەی لێ بڵاوبووەتەوە و بەهۆی ئەو ڤایرۆسە زیانیان پێگەیشتووە، كەوتوونەتە سەر بازنەی پانی 40 لە نیوەگۆی بەشی باكووری زەوی.

لەمبارەیەوە دكتۆر جەمال مەلا لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر دەپرسێت: "حاڵەتێكی نامۆیە، ئەو ناوچانەی كەوتوونەتە سەر بازنەی پانی 40 لە نیوەگۆی باكووری زەوی و دەوروبەری ئەو بازنەیە، زۆرترین زیانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایان پێگەیشتووە!!".

لە تویتێكی دیكەدا چالاكوانێك بەناوی ئەبو ساری وەڵامی دكتۆر جەمال مەلا دەداتەوە و دەڵێت: "بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا پەیوەستە بە گۆڕانكارییەكانی ژینگە و كەشوهەوا و لە رابردووشدا هەر ئەو گۆڕانكارییە بوو كە بووە هۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی پابندبوون بە ژینگەی دەریای سپیی ناوەڕاست"، ئەمەش وەك ئاماژەیەك بۆ ئەو ڤایرۆسەی لە ساڵی 2012 لە چەند وڵاتێكی عەرەبی بڵاوبووەوە و بە "كۆرۆنای سعوودیە" یان ڤایرۆسی "پابەندبوونی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هەناسەتەنگی" ناوبانگی دەركرد.

ئەو چالاكوانە ئاماژە بەوەش دەدات، "هەر ئەو هۆكارەیە بووەتە هۆی جیاوازی لە كەشوهەوا و ژینگەی ئەو ناوچانەی دەكەونە سەر یان دەوروبەری بازنەی پانیی 40 پلە چ لە نیوەگۆی باكوور یانیش باشووری زەوی، كە لە باكوورەوە لە ئەوروپا، ئاسیا و ئەمەریكا، لە باشووریش دەگاتە باشووری ئوستراڵیا و وڵاتانی ئەفریقیا".

H.B

سەرچاوە: روسیا الیوم