پسپۆڕێكی ئەمەریكی پێشبینی شەپۆلێكی دیكەی كۆرۆنا لە چینەوە دەكات

ژمارەی مردن بەهۆی كۆرۆنا لەو وڵاتە لە 3200 نزیك دەبێتەوە

K24- هەولێر:

نەتۆنی فۆوسی، سەرۆكی سەنتەری ئەمەریكی بۆ بەرەنگاربوونەوی نەخۆشییە كوشندەكان پێشبینی سەرهەڵدانی شەپۆلێكی دیكەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە چین دەكات و لەبارەی كاتی سەرهەڵدانەكەش دەڵێت: "دوای لابردنی كەرەنتینە لەلایەن دەسەڵاتدرانی ئەو وڵاتە ڤایرۆسەكە سەرهەڵدەداتەوە".

لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی "ABC" پسپۆڕە ئەمەریكییەكە ئاماژەی بەوەشدا، "چین زۆر بە ئاسانی وڵاتی داخست، بەڵام لەگەڵ دەستپێكردنی پرۆسەی هەڵگرتنی كەرەنتین و گەڕانەوە بۆ ژیانی ئاسایی لەو وڵاتە، پێشبینی دەكرێت شەپۆلێكی دیكەی ئەو پەتایە لە چین سەرهەڵبداتیەوە، هیوادارم ئەمە روونەدات".

ئەمە لەكاتێكدایە، شەوی رابردوو لیژنەی نیشتیمانی بۆ تەندروستی لە چین تووشبوونی 20 حاڵەتی نوێ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی راگەیاند، كە بە بەراورد لەگەڵ رۆژی پێشتر "هەینی" 11 حاڵەت زیادی كردبوو.

بەمەش ژمارەی تووشبوون بەو پەتایە لە چین بۆ 80 هەزار و 844 حاڵەت بەرز بووەوە.

هەر دوێنێش چین 10 حاڵەتی دیكەی مردن بەهۆی ئەو ڤایرۆسە تۆماركرد و ژمارەی كۆی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆنا گەیشتە 3 هەزار و 199 كەس.

H.B