فەرەنسا ئەمڕۆ زۆرترین ژمارەی مردن و تووشبوون بە كۆرۆنای تۆماركرد

ڤایرۆسەكە بە خێرایی تەشەنە دەكات و هەڕەشە لە ژیانی خەڵك دەكات

K24- هەولێر:

ئۆلفیە فیران، وەزیری تەندروستی فەرەنسا رایگەیاند، ئەمڕۆ 31 حاڵەتی مردن بەهۆی كۆرۆنا لە وڵاتەكیان تۆماركراوە، بەمەش ژمارەی ئەو كەسانەی لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە بۆ 120 حاڵەت هەڵكشا.

ئۆلفیە فیران ئاشكراشیكرد، تەنیا لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودابەرژەوەندی تەندروستی لە وڵاتەكەی 900 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا پشتڕاست كردووەتەوە، بەمەش ژمارەی كۆی تووشبووان بۆ 5 هەزار و 400 حاڵەت بەرز بووەوە.

وەزیری تەندروستی فەرەنسا لە دیدارێكی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵی "فرانس 2"ی فەرمی گوتی: "ڤایرۆسەكە تەشەنە دەكات و هەڕەشە لە ژیانی خەڵك دەكات"، داواشی لە فەرەنسییەكان كرد، لەپێناو پاراستنی سەلامەتی خۆیان پابەندی رێنماییەكانی خۆپارێزی بن.

بەگوێرەی رۆژنامەی "لر فیگارۆ"ی فەرەنسی، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەمڕۆ زۆرترین حالەتەكانی مردن و تووشبوون لە وڵاتەكەیان تۆماركراوە.

هەر ئەمڕۆش دەسەڵاتدارانی فەرەنسا تووشبوونی زیندانییەكی لە یەكێك لە قەرەباڵغترین گرتوخانەكانی پاریس راگەیاند، ئەمەش ترسی بڵاوبوونەوە و تەشەنەكردنی خێرای پەتاكەی لە گرتوخانەكان لای بەرپرسانی ئەو وڵاتە درووستكردووە.

فەرەنسا لە ریزبەندی حەفتەمی ئەو وڵاتانەدایە، كە ڤایرۆسی كۆرۆنا هەڕەشەیەكی جدی لەسەریان درووستكردووە و زۆرترین ژمارەی مردن و تووشبوون لێیان تۆماركراوە و تادێت ژمارەی قوربانیان لە فەرەنسا روو لە هەڵكشانە.

H.B