وەزارەتی ئەوقاف لەسەر تێکدانی گۆڕستانی کاکەییەکان هاتە دەنگ
ئیدانەی دەکات
K24 – ههولێر:
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە راگەیەندراوێک ئیدانەی تێکدانی گۆڕستانی کاکەییەکان لەناوچەی سوفەییە دەکات.
دەقی راگەیەندراوەکە:
بەداخەوە شەوی رابردوو 15 ئازار چەند کەسێکی نامرۆڤ ودژ بەئاشتی کۆمەڵایەتی ھەڵساون بەشێواندنی گۆرستانی تایبەت بە کاکەییەکان لە ناوچەی سوفەییە
ئێمە لەوەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەتوندی ئیدانە ی ئەم جۆرە کردەوە ترسنۆ کانەیە دەکەین داواش لە دەزگاکانی ئاسایش و پۆلیس دەکەین بکەرانی ئەم کرەدەوە تێکدەرانەیە بدۆزنەوەو رووبەرووی یاسابکرێنەوە