وەزیری بەرگری ئەمەریكا و جێگرەكەی كەرەنتینە كران
36 حاڵەتی تووشبوون لە ناو كارمەندانی وەزارەتی بەرگری پشتڕاستكراونەتەوە
K24- هەولێر:
وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا "پێنتاگۆن" كەرەنتینەكردنی هەریەك لە مارك ئیسپەر، وەزیری بەرگری و جێگرەكەی بەهۆی گومانی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكادا هاتووە، دوای شتڕاستكردنەوەی 36 حاڵەتی تووشبوون لەناو كارمەندانی وەزارەتەكە، هەریەك لە ئیسپەر و جێگرەكەی كەرەنتینە كراون.
ئەمەش لەكاتێكدایە، بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێیتید پرێس، ئەمڕۆ ئەمەریكا بۆ یەكەم جار دژە ڤایرۆسی كۆرۆنای تاقیكردەوە.
هەر ئەمڕۆش مایك پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دژایەتی وڵاتەكەی بۆ ئەو تۆمەتانەی چین راگەیاند، كە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاراستەی واشنتن دەكات.
H.B