پێشمه‌رگه‌ی دێرین حه‌مه‌ی كاكه ره‌زا سه‌رگه‌ڵویی ماڵئاوایی له ژیان كرد
ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه
K24 – هه‌ولێر:
پێشمه‌رگه‌ی دێرین و نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی له نه‌مسا، شێخ محه‌مه‌د ره‌زا، ناسراو به "حه‌مه‌ی كاكه ره‌زا سه‌رگه‌ڵویی" كۆچی دواییكرد.
حه‌مه‌ی كاكه ره‌زا یه‌كێكه له پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕشی گوڵان و ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه.
ئه‌مڕۆ له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا، كۆچی دوایی كرد.
حه‌مه‌ی كاكه ره‌زا له نه‌وه‌ی شێخ ئه‌حمه‌دی سه‌رداری سه‌رگه‌ڵووه و یه‌كێك بووه له كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی ناوچه‌ی سورداش و سه‌رگه‌ڵو و بنه‌ماڵه‌كه‌یان رۆڵێكی گرنگیان گێڕاوه له مێژووی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م، وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رۆ قادر، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس له واڵی خۆی سه‌باره‌ت به بنه‌ماڵه‌ی حه‌مه‌ی كاكه ره‌زا نووسیویه‌تی.