ترەمپ: دەستمان بە تاقیكردنەوەی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد
"ئەنجامەكان بەرهەمدارن"
K24- هەولێر:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا گوتی: وڵاتەكەی دەستی بە تاقیكردنەوەی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا كردووە و بەرەوپێشبردن لەو چارەسەرانەش دەكات، كە دەبنە هۆی كەمكردنەوەی كاریگەرییە لابەلاكانی دژە ڤایرۆسەكە لەسەر تەندروستی مرۆڤ و ئەنجامی ئەو هەنگاوەشیان بەرهەمدارە.
ئەمە دوای ئەو گوتارەی ترەمپ هاتووە، كە بەر لە كەمێك داوای لە خەڵكی ئەمەریكا كرد، هەموو ئەو چالاكی و كۆبوونەوانە بوەستێنن، كە لە 10 كەس یان زیاتر تێیدا بەشدارن.
هەروەك داواشی لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی كرد، گەشتكردن بوەستێنن و خواردن لە چێشتخانەكان نەخۆن.
سەرۆكی ئەمەریكا دووپاتیكردەوە، ئیدارەی وڵاتەكەی لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا چەند رێنماییەكی سەخت بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا جێبەجێ دەكات.
H.B