بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو حه‌مه‌ڕه‌زای سه‌رگه‌ڵوو
له ڤیه‌ننا كۆچی دوایی كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، برووسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكار و خانه‌واده‌ی حه‌مه‌ڕه‌زا سه‌رگه‌ڵوویی كرد، كه یه‌كێك بووه له پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان و ئه‌مڕۆ له ڤیه‌ننا كۆچی دوایی كرد.
ده‌قی برووسكه‌كه
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بۆ خانەوادەی بەڕێزی حه‌مه‌ڕه‌زا سه‌رگه‌ڵوویی
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی هه‌ڤاڵ و كادیری ماندوویینه‌ناس و کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی ڕێبازی بارزانی، خوالێخۆشبوو حه‌مه‌ڕه‌زای سه‌رگه‌ڵوومان پێ گەییشت.
خواڵێخۆشبوو دڵسۆزی ڕێبازی كوردایەتی بوو و لە ڕۆژە سەختەکاندا هەڵوێستی جوامێرانە و ڕۆڵی قارەمانانەی هەبووە و تا دوا هەناسەکانی ژیانی دڵسۆزی گەل و وڵاتەکەی بوو.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بە خانەوادە تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و سەرجەم خزم و كەسوكارتان ڕادەگەیەنم و بەشداری خەمتانم.
لە خودای گەورە داواكارم گیانی پاکی کاکە حه‌مه‌ڕه‌زا بباتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە گشت لایەك ببەخشێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
مه‌سعود بارزانی
16ـی 3ـی 2020