پۆلیسی هەولێر و تیمی پۆلیسی فڕۆکەوانی ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجامدا

لە ئاسمانەوە چاودێری شار دەكەن

K24 – ھەولێر

بە مەبەستی پشکنینی شوێنە گشتییەکان و شەقام و گەڕەکەکانی ناو شاری هەولێر، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لەنێوان هێزەکانی پۆلیسی هەولێر و تیمی پۆلیسی فڕۆکەوانی ئەنجامدرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، رۆژی دووشەممە 16/3/2020 بەسەرپەرشتی راستەوخۆی بەڕیوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر عەمید دلێر نەجاڕ، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لەنێوان گشت هێزەکانی پۆلیسی هەولێر و تیمی پۆلیسی فرۆکەوانی ئەنجامدرا بە مەبەستی پشکنینی گشت شوێنە گشتییەکان و شەقامەکان و گەڕەکەکانی ناو شاری هەولێر".

ئاماژە بەوەشكراوە: "ئەم هەڵمەتی پشکنینە لە لایەن تیمی پۆلیسی فڕۆکەوانی لە ئاسمانەوەبە گرتەی ڤیدیۆیی و بە وێنە لە ھەر ئەگەرێکی نەخوازراو تۆمار دەکرێت و روبەڕووی رووداوەکان دەبینەوە، شانبەشانی هەموو هێزەکانی دیکەی پۆلیس کە لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەکان لە ئەرک دانە 24 کاتژمێر بۆ پاراستنی سەر و ماڵی ھاووڵاتییان".