كوردستان24 كه‌مپینی "هاوكارده‌بین" راده‌گه‌یه‌نێت
هه‌موو كه‌سێك به هه‌ر ئه‌ندازه‌یه‌ك بێت ده‌توانێت له كه‌مپینه‌كه‌دا به‌شداری بكات
K24 – هه‌ولێر:
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا رووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه و له سۆنگه‌ی له ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رخستنی پرۆسه‌ی رێگرتن له ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تای كۆرۆنا دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 كه‌مپینی "#هاوكار_ده‌بین" راده‌گه‌یه‌نێت.
له كه‌مپینه‌كه‌دا، هه‌موو ئه‌و چالاكانه‌ی له بواری هاوكاری و كۆمه‌ككردندا، كار ده‌كه‌ن كۆده‌كاته‌وه و هه‌موو هه‌وڵه‌كان به ئاراسته‌ی سه‌رخستنی ره‌وتی مرۆڤانه و به‌رزكردنه‌وه‌ی گیانی هاوكاری و پته‌وكردنی به‌ها جوانه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی یه‌ك ده‌خات.
هه‌موو كه‌سێك به هه‌ر ئه‌ندازه‌یه‌ك بێت ده‌توانێت له كه‌مپینه‌كه‌دا به‌شداری بكات. كوردستان24 ده‌بێته ده‌نگ و ره‌نگی به‌شداربووانی كه‌مپینه‌كه و چالاكی و پڕۆژه‌كانی كه‌مپینه‌كه له رووی میدیاییه‌وه، رووماڵ ده‌كات.
ئه‌مشه‌و كاتژمێر (10:05) له به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تدا، ده‌روون گێژه‌ن، پێشكه‌شكاری كوردستان24، كه‌مپینه‌كه راده‌گه‌یه‌نێت.
چالاكان و رێكخه‌رانی كه‌مپینه‌كه، داوا له ھەموو لایەك لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات ده‌كه‌ن، بێ جیاوازی به‌شداری له‌و كه‌مپینه‌دا بكه‌ن و هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر قه‌یران و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان و بنیانتانی داهاتوویه‌كی باشتر هه‌نگاو بنێن.