وه‌زاره‌تی ناوخۆ له باره‌ی سه‌رپێچیكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بڕیاری نوێ ده‌رده‌كات
سه‌رپێچیكاران به‌م شێوه‌یه سزا ده‌درێن
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 17/3/2020، بڕیاری نوێی له باره‌ی ئه‌و شۆفێرانه و ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌ركرد كه سه‌رپێچی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ده‌كه‌ن.
له بڕیاره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، ئه‌گه‌ر بۆ جاری یه‌كه‌م پێشێلی هاتووچۆ بكه‌ن، ئه‌وا 100 هه‌زار دینار سزا ده‌درێن، بۆ جاری دووه‌م بڕی 300 هه‌زار دینار غه‌ڕامه ده‌كرێن و ماوه‌ی 5 رۆژیش ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركردووه، كه یه‌كێك له‌وانه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆیه له‌ناو شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و هاتووچۆی نێوان پارێزگاكانیشی راگرتووه.
