كەشناسی ھۆشداری دەدات
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەاریەتی كەشناسی ھەرێمی كوردستان ھۆشداری دەدات كە كەشێكی ناسەقامگیر روو لە ناوچەكە دەكات و بارانی بە لێزمە دەبارێت و پلەكانی گەرما دادەبەزێت.
لە راگەیندراوێكدا كەشناسی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد: "له ماوه‌ى ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ى داهاتوو ھەرێمی كوردستان به كه‌شێكى ناسه‌قامگیر تێپه‌ر ده‌بێت. ئه‌مڕۆ بارانبارین به‌شێك له ناوچه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر و لێزمه باران به‌شێك له سنوورى پارێزگاى دهۆك ده‌گرێته‌وه، سبه‌ى چوار شه‌ممه كاریگه‌رى نزمه پاڵه په‌ستۆیه‌ك كه سه‌نته‌رى ئه‌م نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه ده‌كه‌وێته سه‌ر به‌شێك له ناوچه‌كه‌مان. له ئه‌م شه‌ودا كاریگه‌رى بارانبارین درێژ ده‌بێته‌وه بۆ سه‌ر ته‌واوى ناوچه‌كه‌مان، ئاستى بارانبارین له دهۆك به‌تایبه‌تى سنوورى نێوان پارێزگاى دهۆك و هه‌ولێر وه‌ك مێرگه‌سۆر و بارزان ئاكرێ، ئامیدى، هه‌روه‌ها سه‌نته‌رى دهۆك و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى پارێزگاى دهۆك، سه‌نته‌رى هه‌ولێر و قه‌زاو ناحیه‌كانى ناوچه شاخاوییه‌كان ئه‌گه‌رى باران بارینى به‌لێزمه و زۆرى هه‌یه، پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و كركووك ئاستى بارانى مامناوه‌ند ده‌بێت. پێشبینى به‌فر بارین له‌سه‌ر لووتكه‌ى ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان هه‌یه".
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی كەشناسی: "ئه‌گه‌رى به‌رزبوونه‌وه بارسته‌یه‌ك له تۆزوخۆڵ هه‌یه له ناوچه‌كانى باشوورى هه‌رێم كه له‌گه‌ڵ باران تێكه‌ڵ ده‌بێت. پله‌كانى گه‌رما روو له نزم بوونه‌وه ده‌كات به3 تا 6 پله‌ى سیلیزى، خێراى با زیاد ده‌كات و هه‌وره‌تریشقه‌ش له كاتى باران بارین ده‌بێت. رۆژى پێنجشه‌ممه كاریگه‌رى ئه‌م شه‌پۆله كۆتاى دێت، به‌ڵام بارانبارین له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان به پچڕپچڕى ده‌مێنێته‌وه".