مەسرور بارزانی مووچە و شایستە داراییەکانی بە هەڵمەتی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و هاووڵاتییانی کەمدەرامەت دەبەخشێت
سەرۆکی حکومەت هاوکاری هاووڵاتیان دەکات
K24 - ههولێر:
نووسینگهی راگهیاندنی سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی مووچە و شایستە داراییەکانی خۆی بە هەڵمەتی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هاوکاریکردنی هاووڵاتییانی کەمدەرامەت دەبەخشێت.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە کاتێکدا سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە لە هەڵمەتی هاوکاریکردنی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و خەڵکی هەژار و کەمدرامەت بەشدارن.
لەم چوارچێوەیەشدا سەرۆکی حکومەت بڕیاریدا مووچە و شایستە داراییەکانی خۆی بە هەڵمەتی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هاوکاریکردنی هاووڵاتییانی کەمدەرامەت ببەخشێت.
ئ. م