ئه‌نجامی پشكنینی پێنج گومانلێكراوی تووشبووی كۆرۆنا له كه‌ركووك راگه‌یه‌ندرا
ئه‌نجامی پشكنینی پێنج كه‌س له كه‌ركووك راگه‌یه‌ندرا
K24 – كه‌ركووك:
ئه‌و پێنج كه‌سه‌ی گومانیان لێده‌كرا، هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بن و له كه‌ركووك كه‌ره‌نتینه كرابوون، ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان راگه‌یه‌ندرا.
له‌و باره‌یه‌وه، دكتۆر سەباح نامیق، بەڕێوبەری گشتی فەرمانگە تەندروستییەکانی کەرکووك تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، پێنج کەس کە گومانیان لێ دەکرا هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بن ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی کۆماری کەرکووك کەرەنتینە کرابوون، کەمێک پێش ئێستا پشکنینەکانیان لەوەزارەتی تەندروستی عێراق هاتەوە کە هەڵگری ڤایرۆسەکە نین.