كۆرۆنا لە بەریتانیا تەشەنە دەكات

55 كەس گیانیان لەدەستداوە

K24- هەولێر:

دەسەڵاتدارانی تەندروستی بەریتانیا تۆماركردنی 407 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لە وڵاتەكەیان راگەیاند، بەمەش كۆی تووشبووانی ئەو وڵاتە ژمارەیان بوو بە 1950 حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا ئاشكرایكرد، 55 كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیان گیانیان لەدەستداوە و وەك ئاماژەی پێدا، تەواوی ئەوانەی بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوە، كەسانی بەتەمەن بوون و پێشتر نەخۆشی درێژخایەنیان هەبووە.

وەك راشیگەیاند، تا ئێستا پشكنینی پزیشكی بۆ 50 هەزار كەس كراوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، شەوی رابردوو حكومەتی ئەو وڵاتە چەند رێكارێكی نوێی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستپێكرد و داوای لە هاووڵاتیانی كرد، لە ماڵەكانیان دەرنەچن، تەنیا بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت.

H.B