نرخی نه‌وت به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی
له 2016ه‌وه به‌و نرخه نه‌فرۆشراوه
K24 – هه‌ولێر:
نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و له 2016ه‌وه به‌و نرخه نه‌فرۆشراوه.
ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برنت به كه‌متر له 29 دۆلار فرۆشرا.
هاوكات نرخی گرێبه‌سته دواخراوه‌كان بۆ مانگی ئایاری داهاتوو به رێژه‌ی %3.76 دابه‌زی و نرخی به‌رمیلێك برنت له‌و گرێبه‌ستانه دابه‌زی بۆ 28.92 دۆلار.
هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی خۆرئاوا ته‌كساس له گرێبه‌سته دواخراوه‌كان به رێژه‌ی %3.1 دابه‌زی و بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 28.1 دۆلار دانراوه.