هاوڵاتییەكی ئێرانی لە سلێمانی دەستگیر كرا
"خۆی بە تیمە تەندروستییەكان نەناساندبوو"
K24 - سلێمانی
پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای كرد، مەفرەزەكانیان هاوڵاتییەكی ئێرانی-یان دەستگیركرد كە خۆی بە تیمە تەندروستییەكان نەناساندبوو.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای كرد: "مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی راپەڕینی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە بەمەبەستی جێبەجێكردنی بڕیاری راگرتنی هاتووچۆ لە سنووری راپەڕین بڵاوەیانپێكراوە، هاووڵاتییەكی ئێرانی-یان دەستگیركردو رادەستی تیمە تەندروستییەكانیان كرد كە ئەو كەسە لە قەزای چەمچەماڵەوە ویستویەتی بێتە ناوشاری سلێمانییەوە".
ئاماژە بەوەشكراوە: "هاووڵاتییەكە ناوی (ه ، م)و رەگەزنامەی ئێرانییە و تەمەنی 49 ساڵە و بەنایاسیی لەهەرێمی كوردستان ماوەتەوە و لە قەزای چەمچەماڵەوە ویستویەتی بێتە ناو شاری سلێمانییەوە، لەیەكێك لە بازگەكانی پۆلیس لە راپەڕین دەستگیركرا".
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات: "ئەگەر زانیارییان لەسەر هەركەسێك هەیە كە لە ئێران و وڵاتانی دیكەوە گەڕاوەتەوەو خۆی بەتیمە تەندروستییەكان نەناساندووە، پەیوەندی بەهێڵە گەرمەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە بكات بەژمارە".