بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لەبارەی پشكنین بۆ كەسوكاری مامۆستا ئایینیەكە روونكردنەوە دەدات
"كەسە نزیك و ئەوانەی سەردانی مامۆستا ئایینیەكەیان كردووە بۆ دڵنیابوون سەردانمان دەكەن"
K24 - سلێمانی
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا ھۆكاری پشكنین هاوەڵ و نزیکانی ئەو مامۆستا ئایینیە دەخاتەڕوو، كە لە سلێمانی بەھۆی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
د. سەباح ھەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: "زۆرێک لە هاووڵاتیان پرسیار دەکەن دەربارەی بۆچی کەیسی هاوەڵان و نزیکانی مامۆستا ئایینیەکەی شاری سلێمانی زۆرن و رۆژانە ئەنجامی پشکنینیان بڵاودەکەینەوە. ئێمە قۆناغی یەکەم کەسوکاری مامۆستا و نزیکەکانیانمان تێست کردوە و رۆژانەش ئەو بەڕێزانەی سەردانی پرسەی خوالێخۆش بوویان کردوە، یان دۆست و خزمانی مامۆستان، دەیانەوێت لە تەندروستیان دڵنیابن، سەردانمان دەکەن، ئێمەش تێستی ڤایرۆسەکەیان بۆ دەکەین، تەنها لە پێناو تەندروستی دۆستانی مامۆستا و هاووڵاتییان بەگشتی".