دوو بکوژ لە هەولێر دەستگیر دەکرێن
کەسێکیان لەسەر پارە کوشتبوو
K24 - هه‌ولێر:
ئاسایشی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێك له باره‌ی كوژرانی هاووڵاتییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، رێكه‌وتی 27/2/2020، ته‌رمی هاووڵاتیه‌ك به ناوی (ده‌شتی فیصل محی ا‌لدین) دۆزرایه‌وه و له‌سه‌ر كوژرانی ئه‌و كه‌سه‌ش، دوو "تاوانبار" ده‌ستگیركراون كه دانیان به تاوانه‌كه‌دا ناوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18/3/2020 بڵاوكراوه‌ته‌وه، دوو تاوانبار بەناوەکانی (م.ا.م) و (و.ع.ف) دەستگیر كراون کە دانیشتووی شاری هەولێرن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، (ده‌شتی) كارمه‌ندی ئاسایشه، له‌لایه‌ن ئه‌و دوو "تاوانباره‌وه" ده‌كوژرێت، دواتریش ویستوویانه به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی "تاوانێكی دیكه‌ی دزیكردن" ئه‌نجام بده‌ن، له كه‌سێك كه پیشه‌ی كاسبه له بازاڕی دۆلار فرۆشان. سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له رووداوه‌كه، كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو كه‌سه سه‌یری ناسنامه‌ی كوژراوه‌كه‌یان كردووه، زانیویانه كارمه‌ندی ئاسایشه، هه‌ر بۆیه ترساون و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له "دڵۆپه" به جێهێشتووه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر:
ڕاگەیاندراوێک لە ئاسایشی هەولێرەوە لە رێکەوتی 27-2-2020 تەرمی هاووڵاتی (دەشتی فیصل محی ا‌لدین) بە کوژراوی دۆزرایەوە، تیمەکانی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵسان بە بەدواداچوون و کۆکردنەوەی بەڵگەی تاوان، لەئەنجامدا توانیان دوو تاوانبار بەناوەکانی (م.ا.م) و (و.ع.ف) دەستگیر بکەن کە دانیشتووی شاری هەولێرن هەڵسابون بە کوشتنی ناوبراو بەمەبەستی دزینی پارەو ئۆتۆمبێلەکەی. تاوانباران دانیان بە تاوانەکەدا ناوەو لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر بە ماددەی (406) یاسای سزادانی عێڕاقی بەندکراون و ڕێککارە یاساییەکانیان لەبەرانبەر دەگیرێتەبەر. لێرەدا دووپاتی دەکەینەوە کەوا شەونخونیمان لەپێناوی پاراستنی ئارامی و سەروماڵی هاووڵاتیانە و تاوانبارانیش هەرگیز لە دەستی یاسا دەربازیان نابێت. ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر 18/3/2020