بەریتانیا.. بەهۆی كۆرۆنا 40 كەس گیانیان لەدەستدا
تەنیا 65 كەس لە پەتاكە چاك بوونەتەوە
K24- هەولێر:
دەسەڵاتدارانی بەریتانیا مردنی 40 كەسی دیكەیان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیان راگەیاند، بەمەش ژمارەی كۆی ئەوانەی لەو وڵاتە بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوە، بۆ 184 كەس هەڵشا.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەسەر زاری دەسەڵاتدارانی بەریتانیا بڵاویكردەوە، تا ئێستا 3 هەزار و 269 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتە تۆماركراون، لە كۆی ئەو ژمارەیەش 65 كەس بە تەواوی لە پەتاكە چاك بوونەتەوە.
لای خۆیەوە خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتیمانی بەریتانیا ئاشكرایكرد، تەمەنی ناوەندیننەی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی لە نێوان 50 بۆ 99 ساڵیدایە.
وەك ئاماژەشی پێدا، سەرجەم قوربانیانی پەتاكە پێشتر نەخۆشی درێژخایەنیان هەبووە.
H.B