له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا هۆڵه‌نداش پێ ده‌نێته قۆناغه مه‌ترسیداره‌كه
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه ته‌مه‌نیان له نێوان 80 بۆ 85 ساڵیدایه
K24- هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدرانی هۆڵه‌ندا رایانگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا مردنی 30 كه‌س و تووشبوونی 637 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایسرۆی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یان تۆماركراون.
په‌یمانگه‌ی نیشتمانی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی هۆڵه‌ندی ئاشكرایكرد، ته‌نیا ئه‌مڕۆ 637 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یان تۆماركراون، به‌مه‌ش ژماره‌ی ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته تووشی په‌تاكه بوونه، له 2 هه‌زار و 994 حاڵه‌ته‌وه بۆ 3 هه‌زار و 631 حاڵه‌ت به‌رز بووه‌وه.
هه‌روه‌ها مردنی 30 كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌یان پشتڕاستكرده‌وه و ژماره‌ی كۆی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی كۆرۆنا له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه، له 106 حاڵه‌ته‌وه بۆ 136 حاڵه‌ت به‌رز بووه‌وه.
په‌یمانگه‌كه راشیگه‌یاند، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی په‌تاكه له هۆڵه‌ندا گیانیان له‌ده‌ستداوه، ته‌مه‌نیان له نێوان 80 بۆ 85 ساڵیدایه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوای ئه‌وه‌ی په‌تاكه له نزیكه‌ی 160 وڵاتی جیهان بڵاوبووه‌وه و له سه‌رانسه‌ری جیهان ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشته 285 هه‌زار حاڵه‌ت و نزیكه‌ی 12 هه‌زار كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداو و زیاتر له 95 هه‌زار كه‌سیش له په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ی به په‌تایێكی جیهانی وه‌سف كرد.
H.B