ئه‌مه‌ریكا ژماره‌ی كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له به‌غدا كه‌مده‌كاته‌وه
به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی له باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له به‌غدا و كونسوڵخانه‌كه‌ی له هه‌ولێر بكێشێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه به‌راییه‌كان ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكا به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ره‌وشی ئه‌منی عێراقه‌وه دراوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، باڵیۆزخانی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا رایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی سه‌ره‌كی نین له باڵیۆزخانه‌ی به‌غدا و كونسوڵخانه‌ی هه‌ولێر ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه ئه‌مه‌ریكا.
باڵیۆزخانه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، له باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌كه‌ی هه‌ولێردا مامه‌ڵه‌ی ڤیزا بۆ خوازیاران راییدهكرێت.