ئێران.. به‌هۆی به‌هه‌ڵه به‌كارهێنانی "میثانۆڵ" وه‌ك چاره‌سه‌ری كۆرۆنا سه‌دان كه‌س مردن
نزیكه‌ی هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش ژه‌هراوی بوون
K24- هه‌ولێر:
به‌هۆی به‌هه‌ڵه به‌كارهێنانی مادده‌ی "میثانۆڵ" وه‌ك چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا، زیاتر له 300 كه‌س له چه‌ند شارێكی ئێران گیانیان له‌ده‌ستدا و نزیكه‌ی هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش ژه‌هراوی بوون.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی "روسیا الیوم" بڵاویكرده‌وه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی كه خواردنی مادده كهولییه‌كان یارمه‌تی چاكبوونه‌وه‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌دات، ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی ئێران په‌نایان بردووه‌ته به‌ر به‌كارهێنانی مادده‌ی "میثانۆڵ".
به‌گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵییه‌كان، به‌هۆی ئه‌و مادده‌یه منداڵێكی ته‌مه‌ن 5 ساڵانیش كوێر بووه، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن باوكییه‌وه ناچار ده‌كرێت ئه‌و مادده ژه‌هراوییه بخوات.
هاوكات له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئێران چه‌ندین پۆست‌دا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوایا خواردنه‌وه‌ی مادده‌كانی پاككه‌ره‌وه‌ی ده‌ست ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كوژێت.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ره‌تی كردووه‌ته‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و ماددانه‌ی بۆ پاككردنه‌وه‌ی ده‌ست به‌كارده‌هێنرێن، بۆ خواردنه‌وه گونجاو بن و هۆشدارشی داوه، ئه‌و ماددانه مه‌ترسییان بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤ هه‌یه.
ئێران یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه، كه زۆرترین زیانی كۆرۆنای به‌ركه‌وتووه.
H.B