به‌ریتانیا.. 260 كه‌سی دیكه به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
تا ئێستا زیاتر له 17 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه
K24- هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیا رایانگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 260 كه‌سی دیكه له وڵاته‌كه‌یان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌ش ژماره‌ی كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی په‌تاكه‌وه له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ریتانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ته‌نیا له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 260 كه‌س به‌هۆی ئه‌و په‌تایه له وڵاته‌كه‌یان گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌ش ژماره‌ی مردووان به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه له 759 كه‌سه‌وه بۆ 1019 كه‌س به‌رز بووه‌وه.
هاوكات ئاشكراشیكرد، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 2 هه‌زار و 546 حاڵه‌تی نویی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌ریتانیا تۆماركراون، به‌مه‌ش كۆی ژماره‌ی تووشبووان له‌و وڵاته بۆ 17 هه‌زار و 89 حاڵه‌ت به‌رز بووه‌وه.
وه‌ك راشیگه‌یاند، له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه تا ئێستا پشكنینی پزیشكی بۆ 120 هه‌زار و 700 كه‌س كراوه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، له دوو رۆژی رابردوودا تووشبوونی هه‌ریه‌ك له بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته و مان هانكۆك، وه‌زیری ته‌ندروستی و دواتریش ئه‌لیستر جاك، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری سكۆتڵه‌ندا پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
H.B