شاری وۆهان له کەرەنتین دەرکەوت

ناوەندی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

K24- هەولێر:

دوای دوو مانگ کەرەنتین، شاری ووهانی چین له کەرەنتین دەرکەوت و رێگه به هاووڵاتیانی چینی دەدریت سەردانی ئەم شاره بکەن.

بەپێی بڕیاری حکومەت تەنیا چوون بۆ وۆهان رێگەپێدراوه و هێشتا هیچ رێنماییەك بۆ دەرچوونی دانیشووانی ئه‌و شاره‌ دەرنەکراوه.

بەپێی هەواڵەکان، دوای ئەم بڕیاره، تێكتی شەمەندەفەری چوون بۆ ووهان پێشوەخته هەمووی فرۆشرا.

شاری ووهان ناوەندی ویلایەتی هوبییه و زیاتر له 50 هەزار تووشبووی به کۆرۆنا تۆمار کرد.

له چین تاکو ئێستا زیاتر له 81 هەزار و 394 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوونه، له‌و ژماره‌یه‌ش 3 هه‌زار و 295 کەس به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌ گیانیان لەدەست دا.

H.B