لە نەرویج تاقیكردنەوەیەكی گەورە لەسەر پێكوتەی كۆرۆنا دەكرێت

ئاوێتەی ڤاكسینەكە لە تێكەڵەی چەندین دەرمان پێكهاتووە

K24- هەولێر:

رێكخراوی تەندروستی جیهانی تاقیكردنەوەیەكی گەورە بۆ هەڵسەنگاندنی پێكوتەی "ڤاكسینی" چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نەرویج دەكات، بۆ یەكەم جاریش ئەو پێكوتەیە بە سەرپەرشتی پزیشكان و پسپۆڕانی نەرویج و جیهانی لەسەر تووشبووانی ئەو وڵاتە تاقی دەكرێتەوە.  

ئەو ڤاكسینە پێكهاتووە لە ئاوێتەیەكی پێكوتەی مەلاریا "هیدرۆكسی كلۆرین"، پێكوتەی ڤایرۆسی ئیبۆلا "ریمسیفیر" و هەریەك لە دەرمانەكانی "لۆبینافیر و ریتۆنافیر" كە بۆ چارەسەری ئایدز بەكاردەهێنرێت، لە گەڵ دەرمانی چارەسەری هەوكردنی جگەر "ئینتەرفیرۆن - A1".

تیمی سەرپەرشتیار هەوڵ دەدەن كاریگەرییە لابەلاكانی ئەو پێكوتەیە لەسەر نەخۆش و ئەو ماوەیەی كە بۆ چارەسەری پێویستە بزانن.

جێگای ئاماژەیە نەرویج بۆ ئەو ڤاكسینە نزیكەی یەك ملیار دۆلاری تەرخان كردووە.

H.B