لە توركیا 23 كەسی دیكە بەهۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
تا ئێستا 131 كەس بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوە
K24- هەولێر:
وەزیری تەندروستی توركیا رایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 23 كەس بەهۆی كۆرۆناوە لە وڵاتەكەیان گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 815 حاڵەتی تووشبوونیش بە پەتاكە تۆماركراون.
فەخرەدین قۆجا، وەزیری تەندروستی ئەو وڵاتە گوتی: دوای ئەنجامدانی پشكنین بۆ 8 هەزار و 982 گومانلێكراو، لە ماوەی شەو و رۆژێكدا هەزار و 815 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە توركیا پشتڕاست كراونەتەوە، بەمەش ژمارەی كۆی تووشبووانی ئەو وڵاتە بە پەتاكە بۆ 9 هەزار 982 حاڵەت هەڵكشا.
ئاماژەی بەوەشدا، دوای مردنی 23 كەس بەهۆی پەتاكە، ژمارەی كۆی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بوو بە 131 كەس، لەكاتێكدا ئێستا 568 حاڵەتیش باری تەندروستییان خەراپە و لەژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان، هاوكات 105 كەسیش بە تەواوی لە پەتاكە چاك بوونەتەوە.
لەچوارچێوەی رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكومەتی توركیا چەندن شوێنی كەرەنتینە كردووە و قەدەغەی هاتوچۆش لە نێوان چەند ناوچەیەك راگەیاندووە.
H.B