بووك و زاوایەك لە ئاھەنگیەكەیان ماسك دابەش دەكەن

خەرجی ئاھەنگەكەیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا تەرخان دەكەن

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/9ec42a6f-d05d-4292-9332-adb264501f53/032920YTW.ism/manifest

K24 - ھەولێر

بووك و زاوایەك لە خەرتوومی پایتەختی سوودان، بڕیاریان دا بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاھەنگی ھاوسەرگیریان بە شێوەیەكی جیاواز بكەن. بە جۆرێك لە جیاتی بەخشینی شیرینی، پاككەرەوە و ماسكیان بەسەر ئامادەبووانی ئاھەنگەكەیان دا دابەشكرد.

ئەو بووك و زاوایە بڕیاریشیاندا، كە خەرجی ئاھەنگەكەیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا تەرخان بكەن.

وەك خۆیان باس دەكەن، ئەوان پێشتر پلانیان بۆ ئاھەنگەكەیان دانابوو، بەڵام كۆرۆنا پلانی ئەوانی گۆڕی، لەجیاتی بەشینەوەی گوڵ و شیرینی ئەوان بڕیاریاندا ماسك و سابون و پاككەرەوەی دەست بەسەر بەشداربوواندا دابەش بكەن و خەرجی ئاھەنگەكەیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بەخشی بە رێكخراوەكان.