ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان سنووری 700 هەزاری تێپەڕاند

ئەمەریكا و ئیتاڵیا پێشەنگن

K24- هەولێر:

بەگوێرەی دوایین ئاماری سەنتەری زانست و ئەندازیاری سیستماتیك لە زانكۆی جۆنز هۆپكنز، ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان سنووری 700 هەزار حاڵەتی تێپەڕاند.

بەگوێرەی داتاكانی دوایین ئاماری سەنتەری ناوبراو، تا ئێستا زیاتر لە 704 هەزار كەس لە سەرانسەری جیهان تووشی پەتاكە بوونە.

وەك راشیگەیاندووە، زۆرترین حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا تۆماركراون و تا ئێستا زیاتر لە 132 هەزار حاڵەتی تووشبوون لە سەرانسەری ویلایەتەكانی ئەو وڵاتە پشتڕاست كراونەتەوە، بەڵام لە رێژەی مردن ئیتاڵیا لە پێشەوەی هەموو وڵاتانی جیهانە و تا ئێستا زیاتر لە 10 هەزار كەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.

H.B