تاران هه‌ڕه‌شه له واشنتن ده‌كات
"هه‌ر جووڵه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق به كۆتاییهاتنی ئیسرائیل ته‌واو ده‌بێت"
K24- هه‌ولێر:
حسێن ئه‌میر عهبدوڵڵاهایان، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران له ئه‌گه‌ری هه‌ر جووڵه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ناو خاكی عێراق، هۆشداری ده‌داته واشنتن و دووپاتی ده‌كاته‌وه، دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق جه‌نگێكی ده‌روونییه.
له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر عهبدوڵڵاهایان نووسیویه‌تی: "دووباره جێگیركردنه‌وه‌ی هێزه‌كان و جووڵه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ناوچه‌كه، جۆرێكه له جه‌نگی ده‌روونی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "كۆشكی سپی زۆر به‌باشی هێزی مه‌رجه‌عیه‌ت و گه‌لی عێراقی بینی"، گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی نوێی سه‌ربازی ئه‌نجام بدات، بێ گومان ده‌بێته هۆی خێراتر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له ناوچه‌كه و كۆتاییهاتنی یه‌كجاره‌كی ئیسرائیل".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌ر له چه‌ند رۆژێك ئه‌مه‌ریكا چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له كه‌ركووك و مووسڵ راده‌ستی هێزه عێراقییه‌كان كردووه‌ته‌وه، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكاش هۆكاری ئه‌و هه‌نگاوه‌یان بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
H.B
Recent US military relocation in #Iraq & the region can be kind of psychological war. The @WhiteHouse has seen the power of Iraqi religious leadership, people firsthand. Any military mistake by Americans will lead to their swift withdrawal from the region & Zionism termination. pic.twitter.com/lDh5AWcgY7
— H.amirabdollahian (@Amirabdolahian) March 31, 2020