خواست لەسەر نەوت كەمتر دەبێتەوە
پێشبینیەكان بۆ نەوت باش نین
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی پێشبینیەكان، لە دوو مانگی داھاتوودا خواست لەسەر نەوت زیاتر كەمدەبێتەوە.
دامەزراوی ستاندارد چار تێردت پێشبینی دەكات، لەماوەی مانگی نیساندا خواست بۆ كڕینی نەوت بگاتە 18 ملیۆن بەرمیل نەوت رۆژانە.
ستاندارد چار تێردت دامەزراوەیەكی دارایی بەریتانیایە رایگەیاندووە، لەسەر ئاستی ساڵانەدا خواست بۆ نەوت بۆ سەرووی 5 ملیۆن بەرمیل نەوت رۆژانە كەمبێتەوە. ھەروەھا توانای كۆگاكانی جیھانیش لە ناوەڕاستی مانگی ئایاردا پڕبێت لەیەدەگی نەوت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەمانگی ئایاردا زیادەی نەوت بگاتە 19 ملیۆن و 500 ھەزار بەرمیل نەوت رۆژانە و لە مانگی حوزەیران بگاتە 13 ملیۆن دۆلار و 700 ھەزار بەرمیل نەوت رۆژانە.