به‌ریتانیا.. به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر له ژماره‌ی مردووانی كۆرۆنا تۆمار كرا
ژماره‌ی مردووان به‌هۆی په‌تاكه 4 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند
K24- هه‌ولێر:
له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا رێژه‌ی مردن به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌ریتانیا 20% زیادی كردووه، به‌مه‌ش ژماره‌ی كۆی مردووان به‌هۆی ئه‌و په‌تایه له‌و وڵاته سنووری 4 هه‌زار كه‌سی بڕ كرد.
له راپۆرتی رۆژانه‌یدا له‌باره‌ی قوربانیانی كۆرۆنا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، له دوێنێوه تا ئێستا 708 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا له‌و وڵاته به‌هۆی كۆرۆناوه مردوون، له 3 هه‌زار و 605 حاڵه‌ته‌وه بۆ 4 هه‌زار و 313 حاڵه‌ت به‌رز بووه‌وه.
هاوكات راشیگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 3 هه‌زار و 735 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا له‌و وڵاته تۆماركراون، به‌مه‌ش سه‌رجه‌می ئه‌وانه‌ی تا ئێستا له به‌ریتانیا تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان بۆ 41 هه‌زار و 903 حاڵه‌ت به‌رز بووه‌وه.
H.B