فەرەنسا ئەمڕۆ ژمارەی پێوانەیی لە مردن بەهۆی كۆرۆنای تۆماركرد
كۆی مردووان 10 هەزار كەسی تێپەڕاند
K24- هەولێر:
ئەمڕۆ فەرەنسا مردنی هەزار و 417 كەسی دیكەی بەهۆی پەتای كۆرۆنا لە وڵاتەكەی راگەیاند و دووپاتی كردەوە، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە، تا ئێستا 10 هەزار و 328 كەس بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە.
جیرۆم سێلمون، بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری تەندروستی لە فەرەنسا گوتی: لە ماوەی شەو و رۆژیكدا 3 هەزار و 777 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتای كۆرۆنا لە وڵاتەكەی تۆماركراون، بەمەش تا ئێستا 78 هەزار و 167 حاڵەتی تووشبوون لە سەرانسەری فەرەنسا تۆماركراون.
ئێستا فەرەنسا لە ژمارەی گیان لەدەستدان لە دوای هەریەك لە ئیتاڵیا، ئیسپانیا و ئەمەریكا لە ریزبەندی چوارەمی وڵاتانی جیهاندایە، كە تا ئێستا نزیكەی 81 هەزار كەس لە سەرانسەری جیهان بەهۆی ئەو ڤایرۆسە كوشندەیەوە گیانیان لەدەستداوە.
H.B