گه‌رما چاره‌ی كۆرۆنا ناكات
دابڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌ره‌نتین تاكه چاره‌سه‌رن
K24- هه‌ولێر:
به پێچه‌وانه‌ی په‌یامه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپه‌وه، شاره‌زایانی پزیشكی ده‌ڵێن: كۆرۆنا به گه‌رما له‌ناو ناچێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له گه‌شه‌كردن.
پێشتر، تره‌مپ نوقڵانه‌ی لێدابوو، كه به هاتنی گه‌رما كۆرۆنا خۆی ناگرێت و له‌ناو ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌و مه‌زنده‌یه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له پێودانگی زانستییه‌وه پێچه‌وانه‌كه‌ی سه‌لمێنراوه.
دكتۆر ویلیا‌م شاڤنز، شاره‌زا له سه‌نته‌ری پزیشكی زانكۆی ڤاندربیڵت، رایگه‌یاندووه، ناكرێت پشت به هیوای هاتنی گه‌رما ببه‌ستین، چونكه ره‌نگه سوودی نه‌بێت و دابڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌ره‌نتین ته‌نیا چاره‌سه‌رن.
H.B