چین 16 ملیۆن دەمامك ھەناردەی فەرەنسا دەكات
فەرەنسا داوای نزیكەی دوو ملیار دەمامكی كردووە
K24 - ھەولێر
لەچوار چێوەی پاڵپشتییەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چین 16 ملیۆن دەمامكی ھەناردەی فەرەنسا كرد.
لە رێگەی فڕۆكەیەكی بارھەڵگری تایبەت، 16 ملیۆن دەمامك لە كارگەكانی شەنگەھای چینەوە گەیشتە پاریس، لەكاتێكدا فەرەنسا دووچاری كەمی دەمامك بووەتەوە، بەھۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان بە ڤایرسۆی كۆرۆنا..
پێشتریش فەرەنسا داوای دروستكردنی نزیكەی دوو ملیار دەمامكی لە چین و وڵاتانی دیكەی ئاسیا كردووە، داواكردنی ئەو ژمارەی زۆرەی دەمامك ركابەری لە نێوان كۆمپانیا و كارگەكانی جیھاندا دروست دەكات، فەرەنساش ھەوڵ دەدات كارگەكانی خۆی بخاتەكار بۆ دروستكردن دەمامك.