"هیچ نكۆڵیكردنێكی ناوێت له‌ئه‌ستۆی چین-ه"
به‌ریتانیا له دژی چین هه‌مان هه‌نگاوی ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێته‌به‌ر
K24 - مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
سه‌رۆكی پێشووی هه‌واڵگری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا (ئێم 16) رۆژی 15ی نیسان جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه هیچ نكۆڵیكردنێكی ناوێت و پێویسته هه‌موو ده‌وڵه‌تان له‌وه بگه‌ن كه هه‌ر بێكاری و برسێتی و نه‌هامه‌تی و ئاژاوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی رووبكاته وڵاته‌كه‌یان ئه‌وا ئۆباڵه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆی چین-ه، چونكه چین هه‌موو زانیارییه‌كانی سه‌باره‌ت به كۆرۆنا له ته‌واوی جیهان شارده‌وه تا هه‌موو دنیای گرته‌وه.
جۆن ساوه‌رز، سه‌رۆكی پێشووی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌واڵگری به‌ریتانیا له نێوان 2009-2014، به بی بی سی-ی راگه‌یاند، كه پێویسته چین به‌رپرسیارێتی دۆخه‌كه بگرێته ئه‌ستۆ له بری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی. وتیشی: "هیچ پێویست ناكات رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ببێته قوربانی فیدای كاره چه‌وته‌كانی چین".
ساوه‌رز ده‌شڵێت: "توڕه‌ییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی ئه‌وه بووه و له‌سه‌ر مافی ئێمه هاتووه‌ته وه‌ڵام جێگه‌ی شایسته‌یه، چونكه چین هه‌ڵدێت له‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی هه‌یه‌تی له كه‌مته‌رخه‌می له كۆرۆنا و شكستهێنان له‌مامه‌ڵه‌كردنی له‌سه‌ره‌تاوه.
ساوه‌رز پێداگری له‌وه ده‌كات چنگنه‌كه‌وتنی زانیارییه‌كان له‌سه‌ره‌تاوه له‌لایه‌ن وڵاتان و لایه‌نه به‌رپرسه‌كانی ته‌ندروستی و شاردنه‌وه‌ی سه‌لمێنه‌ره بۆ زۆر هه‌قیقه‌ت. وتیشی: "چین له ماوه‌ی دیاریكراوی مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2019 و كانوونی دووه‌می 2020، هه‌موو زانیارییه‌كانی له خۆرئاوا شارده‌وه".