هیچ تووشبووێكی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كرا
راگه‌یه‌ندراوێك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوی ژماره 54ی تایبه‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه، به‌گوێره‌ی داتاكانی ناو راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له دوێنێوه هیچ تووشبووێكی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆمارنه‌كراوه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم:
راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (٥٤) سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەم شێوەیە بەردەوامن:
- کەرەنتین:
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەرەنتینەکان (٧٩٠٤) هاووڵاتی بوون لە (٣٠) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٤٠٧) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٥٣٠) لە هەولێر، (٩١) لە سلێمانی، (٧٥٧) لە دهۆك، (٢٩) لە راپەڕین، هه‌روه‌ها (٦٤٩٧) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە، لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی دیكه‌ی کەرەنتینکراو لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، کە کۆی گشتی بریتی بوو (١٣٢) هاووڵاتی.
- پشکنین:
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا (١١٧٢) پشکنین ئەنجام دراوە، (١١٤) هەولێر، (٣٩٠) سلێمانی، (٤٠٠) دهۆك، (٥٦) راپەرین، (٢١٢) سۆران. دەرەنجام هیچ تووشبووێکی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکرا.
- ئاماری گشتی:
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣٣٧) حاڵه‌ت، لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (٢٥٠) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی، کە لە کاردان جارێکی دیكه تکا دەکەین، هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە و پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢)ـه‌وه بکەن.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٨ی نیسانی٢٠٢٠
H.B