هه‌ڵه‌بجه‌.. 4 تووشبووی كۆرۆنا چاك بوونه‌وه‌

دوو له‌ چاكبووه‌كان ته‌مه‌نیان سه‌رووی 70 ساڵین

K24- هه‌ڵه‌بجه‌:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ رایگه‌یاند، 4 تووشبووی كۆرۆنا له‌ سنووری پارێزگاكه‌یان به‌ ته‌وای چاك بوونه‌‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئازاد مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه دووپاتی كرده‌وه‌‌، ئه‌وانه‌ی له‌ په‌تاكه‌ چاك بوونه‌ته‌وه‌، له‌ پیاوێكی ته‌مه‌ن 73 ساڵ، دوو ئافره‌تی 72 ساڵی و 37 ساڵی و منداڵێكی 5 ساڵی پێكهاتوون و سه‌رجه‌میان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ئێستا ته‌نیا 8 كه‌سی تووشبوو به‌ كۆرۆنا له‌ قاوشه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ ماون.

H.B