بۆ 12 ملیۆن كه‌س چوار ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد هه‌یه
"فریای وڵاته هه‌ژارنشینه‌كان نه‌كه‌ون ئه‌وا كۆرۆنا قڕیان تێده‌خات"
K24 - مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
سی ئێن ئێن له راپۆرتێكدا جیهان ئاگادارده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر فریای وڵاته هه‌ژارنشینه‌كان نه‌كه‌ون ئه‌وا كۆرۆنا قڕیان تێده‌خات، چونكه به‌شی زۆریان به‌ده‌ست كه‌می ئامێر و كه‌لوپه‌لی پزیشكییه‌وه ده‌ناڵێنن.
رۆژی 18ی نیسان ژماره‌ی تووشبووان به كۆرۆنا له جیهاندا گه‌یشته 2 ملیۆن و 334 هه‌زار و 161 هه‌زار كه‌سیش مردوون. ئه‌م ژماره‌یه نه‌ك وه‌ستانی نییه، به‌ڵكو رۆژ له دوای رۆژ له هه‌ڵكشاندایه. وڵاتانیش په‌یتا په‌یتا به‌دوای كڕینی كه‌لوپه‌لی پزیشكییهوهن، كه پێشتر له نێو نه‌خۆشخانه‌كانیاندا بوونی نه‌بووه. بۆیه پسپۆرانی بواری ته‌ندروستی هۆشداری ده‌ده‌ن به‌رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كه ئه‌گه‌ر وا بڕوات كۆرۆنا وڵاتانی هه‌ژارنشین وێران ده‌كات.
سی ئێن ئێن كه له‌سه‌ر زاری لیژنه‌ی فریاكه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی (IRC)، وڵاتی باشووری سوودانی به نموونه هێناوه‌ته‌وه كه 4 ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد و 24 شوێنی مانه‌وه‌ی یه‌كه‌ی چاودێری وردی هه‌یه له‌كاتێكدا ئه‌و وڵاته 12 ملیۆن دانیشتوانه‌كه‌یه‌تی. كه بۆ 3 ملیۆن كه‌س ئامێرێكی ده‌ستكردیان به‌رده‌كه‌وێت.
چه‌ند وڵاتێكی تری ریزكردوهوه كه ژماره‌ی ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد له‌وڵاته‌كه‌یاندا به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێت: (بۆركینیا 11 دانه كه 20 ملیۆن كه‌سه، سیرالیۆن 13 دانه كه 7 ملیۆن كه‌سه، كۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست 3 دانه بۆ 5 ملیۆن كه‌س).
هه‌روه‌ها ئالینۆر رایكس جێگری به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری پرۆگرامه‌كانی (IRC) به نیگه‌رانییه‌وه بۆ رۆژنامه‌ی هێڵ دواوه و ده‌ڵێت: "وڵاتێكی وه‌ك فێنزوێلا له ئه‌مریكای لاتین 32 ملیۆن كه‌س دانیشتوانه‌كه‌یه‌تی كه‌چی 84 شوێنی مانه‌وه‌ی له‌یه‌كه‌ی چاودێری ورد هه‌یه و 90%ی نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌می كه‌لوپه‌لی پزیشكیان هه‌یه". وتیشی: "ئێمه بینیمان ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌رووی نه‌خۆشخانه و ئامێری پزیشكییه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندن، به‌ڵام چیان به‌سه‌ر هات، بۆیه دڵه‌ڕاوكێی ده‌وێت".
له‌كاتێكدا به‌شی زۆری پسپۆرانی پزیشكی به‌رپرسیارێتی ئه‌خه‌نه ئه‌ستۆی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) كه له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا نه‌یتوانیوه له‌و پاره‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستیدایه هاوكاری وڵاته هه‌ژار نشینه‌كانی پێ بكات. كه‌چی هه‌ر خۆشی (WHO) ده‌ڵێت: "بۆ هه‌ر پێنج نه‌خۆشی كۆرۆنا ڤایرۆس 1 كه‌سیان پێویستی به نه‌خۆشخانه ده‌بێت".
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه له تێكڕای وڵاتانی ئه‌فریقا تا ئێستا 12 هه‌زار و 500 كه‌س تووشی كۆرۆنا ڤایۆس بوون له‌كاتێكدا یه‌كه‌م حاڵه‌ت له 14ی شوبات له میسر بوو.
د. ماچیدیسۆ مۆیتی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌ی ئه‌مریكای رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی پێیوایه نه‌ك توانا نییه رێگری له مردن بكرێت به‌ڵكو توانا نییه رێگه له داڕمانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ناوچه‌كه بگیرێت. وتیشی: "له 41 وڵاتی ئه‌فریقا 2000 ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردیان هه‌یه كه ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی 1 ملیار و 231 ملیۆن كه‌سه. هه‌روه‌ها 5000 شوێنی مانه‌وه‌یان هه‌یه له یه‌كه‌ی چاودێری ورد".
به‌پێی مۆیتی بۆ هه‌ر یه‌ك ملیۆن كه‌س نزیكه‌ی 5 شوێنی مانه‌وه‌یان به‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام له ئه‌وروپا بۆ هه‌ر ملیۆن كه‌سێك 4000 شوێنی مانه‌وه له یه‌كه‌ی چاودێری پشكنینی ورد هه‌یه.
ئه‌و وڵاتانه‌ی زیاتر زیانیان پێگه‌یشتووه به ڤایرۆسه‌كه زۆرترین ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردیان دابینكردووه، كه هاوكارێكی باش بووه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كان له مردن بپارێزێت.
به‌پێی سه‌نته‌ری جۆنز هۆپكنز بۆ ئاسایشی ته‌ندروستی تائێستا نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌مریكا پێویستیان به 500 هه‌زار ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد بووه، ته‌نیا له نیویۆرك 25 هه‌زار ئامێری ده‌ستكرد به‌كارهاتووه. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی تووشبوان یه‌كه‌كانی چاودێری ورد زیاد كراون.
به‌پێی راپۆرتێكی ئێن پی ئار، به‌ریتانیا كه تا رۆژی19ی نیسان 114 هه‌زار تووشبووی هه‌یه، 18 هه‌زار ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردی هه‌یه. فه‌ره‌نسا ده‌یه‌وێت له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا 10 هه‌زار ئامێری هه‌ناسه‌دان به‌رهه‌مبهێنێت.
ئه‌ڵمانیا له‌هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپا دۆخی باشتره بۆیه 50 ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردی پێشكه‌ش به ئیسپانیا و 60 ئامێری پێشكه‌ش به به‌ریتانیا كردووه.
ئهلیكسۆن بیتارد، راگری كۆلێژی پزیشكی چاودێری وورد له به‌ریتانیا بۆ سی ئێن ئێن رونیكرده‌وه كه 15-20%ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی كۆڤید 19 ده‌نێردرێنه نه‌خۆشخانه پێویستیان به ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد هه‌یه.