ئهو ئافرهتهی پۆلیسی عێراق نهیتوانی دهستگیری بكات له ههولێر دهستگیركرا
پێشتر چهندین فهرمانی دهستگیركردنی بۆ دهرچووه
K24- ههولێر:
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئافرەتێكی بە رەگەز عەرەب بە ناوی (ا.س.ی) بە تۆمەتی فێڵكردن و "بەکارهێنانی چەکی بانکی بێ ڕەسید"، دەستگیر کرد، کە لە ژمارەیەك لە پارێزگاكانی عێراق خەڵكی فریو داوه، گوایە كۆمپانیای فڕۆكەوانی و ڤیزای ئیسپانیای هەیە و پارەیەكی خەیاڵیی لە هاووڵاتیان وەرگرتووه و بە چەندین شێواز قۆڵی خەڵكی بڕیوه.
ئەو ئافرەتە، كە لە زۆرێك لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بە تۆمەتی فێڵكردن فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووبوو، نەتوانرابوو دەستگیر بكرێت، بەڵام لەلایەن پۆلیسی هەولێر و بەپێی ماددەی (456) لە یاسای سزادانی عێراقی، دەستگیر كرا و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كرایەوە.
H.B
