مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە
تاوتوێی پەیوەندییەكانیان دەكەن
K24 - سلێمانی
بڕیارە سبەی چوارشەممە مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لە ھەولێر كۆببنەوە و تاوتوێی پەیوەندییەكانیان و دوایین و گۆڕانكاری و پێشھاتەكانی ناوچەكە بكەن.
سۆران جەمال تاھیر، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە كوردستان24ـی راگەیاند، سبەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لە ھەولێر كۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەكانیان و دوایین گۆڕانكاری و پێشھاتەكانی ناوخۆ و ناوچەكە دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ھەردوولا شاندیان بۆ كۆبوونەوە پێكھێناوە و ئامادەكاری تەواویش كراوە.