نۆرینگە پزیشکییەکان لە هەولێر دەکرێنەوە

فرسەت سۆفی باس لە دواین پێشهاتەکان دەکات

K24 – هه‌ولێر:

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، لە سبەینێوە، نۆرینگە پزیشکییەکان لە هەولێر بە رێکاری پێویست دەکرێنەوە.

راشیگەیاند، لە دوای 24 مانگ بازاڕەکان دەکرێنەوە و بڕیاریش لەسەر دەستبەکاربوونەوەی تاکسییەکان دەدەین.

دڵنیایی دا کە لە دوای 24 مانگ، زۆربەی شوێنە داخراوەکانی هەولێر دەکرێنەوە.

هۆشداریشدا، هێشتا مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ماوە و دەبێت هاووڵاتیان پابەند بن، روونیشیکردەوە، تا شەوی 23ـی مانگ کاتژمێر 12، قەدەغەی هاتووچۆ بەردەوام دەبێت.