فراکسیۆنی پارتی بۆ یەكگرتووی ئیسلامی: سه‌رچاوه نادیاره‌کان ئاشکرا بکەن
راگەندراوێك لە فراكسیۆنی پارتییەوە
K24 - ھەولێر
فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی کوردستان وەڵامی فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامی دەداتەوە و رایدەگەیەنێت: "پێویسته ئه‌و سه‌رچاوه نادیارانه بۆ ئێمه و رای گشتی ئاشکرا بکه‌ن، خه‌ڵکی کوردستان تێریخوارد له‌و جۆره نالۆژیکیه".
لە راگەیەندراوێكدا فراكسیۆنی پارتی دەڵێ: "له راگه‌یەندراوێکی نالۆژیکی و موزایه‌ده‌ی سیاسی و بێ بنه‌ما فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان، ده‌ڵێن "پێویسته ده‌سه‌ڵاتداران له داهاته نادیار‌و شاراوه‌کانی هه‌رێم مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بکات". ئێمه و خه‌ڵکی کوردستان و هه‌موو لایه‌ک ئه‌و راستیه ده‌زانین که، سه‌رچاوه‌ی داهاتی هه‌رێمی کوردستان چیه‌و چۆنه، به‌ڵام نازانین داهاتی شاراوه چۆن و چیه، بۆیه رووی قسه‌مان ئاراسته‌ی به‌ڕێزان له فراکسیۆنی یه‌کگرتوو ده‌که‌ین، پێویسته ئه‌و سه‌رچاوه نادیارانه بۆ ئێمه و رای گشتی ئاشکرا بکه‌ن".
فراكسیۆنی پارتی ئاماژە بەوەش دەكات: "راستییه‌کان لای جه‌ماوه‌ری کوردستان دیارن و پێویست ناکات له دۆخێکی وا نه‌خوازراو هیچ لایه‌نێک و فراکسیۆنێک، بۆ مه‌رامی سیاسی راستیه‌کان به‌لارێدا ببات. خه‌ڵکی کوردستان تێریخوارد له‌و جۆره نالۆژیکیه و پێویسته راست بێژ‌و راشکاوبین له‌گه‌ڵیان".