مه‌سرور بارزانی سوپاسی مامۆستایانی ئایینی ده‌كات
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا سوپاسی مامۆستایانی ئایینی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆڵێكی گرنگ و به‌رچاویان هه‌بوو له جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، مامۆستایانی ئایینی رۆڵێكی گرنگیان هه‌بووه لە هاوکاریکردن و جێبەجێکردنی رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێنماییە تەندروستییەکان.
داواش له مامۆستایانی ئایینی ده‌كات کە بەردەوام بن لە رێنماییکردنی هاووڵاتییان بۆ پاراستنی خۆیان و کۆمەڵگە لەم پەتایە.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان:
"پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان
بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز ، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم مانگی خێر و بەرەکەت و رەحمەت بێت و خوای مەزن و دلۆڤان ، رۆژوو و نزا و عیبادەتی هەمووان قبوڵ بکات.
لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی مامۆستایانی ئاینی هەرێمی کوردستان بکەم کە رۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان هەبوو لە هاوکاریکردنی جێبەجێکردنی رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێنماییە تەندروستییەکان . دا‌واشیان لێدەکەم کە بەردەوام بن لە رێنماییکردنی هاووڵاتییان بۆ پاراستنی خۆیان و کۆمەڵگە لەم پەتایە.
ئومێدەوارین هاتنی مانگی رەمەزان ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/4/23"