پاسداران: گریانی خۆرئاواییه‌كان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی مانگه ده‌ستكرده‌كه‌ی ئێران
مانگی ده‌ستكردی سه‌ربازی بۆ خولگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی گۆی زه‌وی
K24 – هه‌ولێر:
عه‌لی حاجی زاده، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی له سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاند، گریان و نركه و ناڵه‌ی ئه‌مه‌ریكایی و خۆرئاواییه‌كان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ڵدانی مانگی ده‌ستكردی سه‌ربازی بۆ خولگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی گۆی زه‌وی.
حاجی زاده گوتی: هه‌موو قۆناغه‌كانی درووستكردنی ئه‌و مانگه ده‌ستكرده و هه‌ڵدانی بۆ بۆشایی ئاسمان به جۆرێك بوو، كه ده‌زگای هه‌واڵگری وڵاتانی خۆرئاوا په‌ی پێ نه‌به‌ن و كاتێك مووشه‌كی مانگه ده‌ستكرده‌كه هه‌ڵدرا، هه‌موویان تاسان.
دووپاتیكرده‌وه، ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌هێزكردنی توانای به‌رگری و سه‌ربازی و بۆشاییگه‌ری خۆی بۆ دابینكردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی.